سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی گونجاو بوو و ده‌كرێت بیكه‌ینه بنه‌ما
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له گونجاو بووه و ده‌كرێت بیكه‌ینه بنه‌ما و پێویسته پشتگیری بكرێت.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بێگومان په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ته‌عبیره له دۆخی نێو یه‌كێتی و له‌و قه‌یرانانه‌ی كه خه‌ریكه یه‌كێتی به‌ره‌و چه‌قبه‌ستن ده‌بات.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتی: "ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌كێتی ده‌گوزه‌رێت به‌هۆی ماڵئاوایی جه‌نابی مام جه‌لال و نه‌خۆشكه‌وتنی كاك كۆسره‌ت و كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو و دواخستنی كۆنگره‌یه، چونكه یه‌كێتی خاوه‌نی رابردووی ئێجگار گه‌وره‌یه، یه‌كێتی ئیراده و ژیانه‌وه بووه، كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كێشه‌كانییه‌وه خه‌ریكه ئه‌و مانایه له‌ده‌ست ده‌دات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌یه و جێگه‌ی دڵخۆشییه كه دركی به‌و كێشانه كردووه، چونكه یه‌كێتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێداچوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێویسته تا بگه‌نه ئه‌و رێچكه ره‌سه‌نه‌ی كه یه‌كێتی له پێناویدا دروستبوو ئه‌ویش له‌پێناو مافی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له كاتێكی گونجاو بوو، سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی وتی: "به‌ڵێ له‌كاتێكی گونجاو بوو، ده‌كرێته بیكه‌ینه بنه‌مایه‌ك كه ده‌بێت به كۆنگره چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین و كۆنگره‌ش بۆ چاكسازی نێوماڵی یه‌كێتی بێت نه‌ك بۆ پیلانگێڕی دژی یه‌كدی، ده‌نگی تێكڕای یه‌كێتییه‌كانه كه كۆنگره ببه‌سترێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داوایه‌كی قوباد تاڵه‌بانی به‌ستنی كۆنگره‌یه تا كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی 2018، ئایا ده‌توانرێت له‌م ماوه‌یه‌دا كۆنگره ببه‌سترێت؟ ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "له نه‌ورۆزی 2014ه‌وه زۆربه‌ی لیژنه‌كانی به‌ستنی كۆنگره سه‌دا 90ی كاره‌كانیان ته‌واوبووه و سه‌دا 10ی ماوه و تا دوو مانگی داهاتوو ده‌توانین كۆنگره ببه‌ستین".
ناوبراو ساڵی داهاتوو به به ساڵێكی گرنگ بۆ حزبه‌كه‌ی هه‌ژماركرد له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق و پارێزگاكان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چن.
له په‌یامێكدا كه سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "له غیابی هه‌ڤاڵی دڵسۆزتان و رابه‌ری گه‌وره‌مان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، یه‌كێتیی تووشی نه‌خۆشی چاوه‌ڕوانكراو بوو"، پێشی وایه تاكه هه‌نگاو كه یه‌كێتی ده‌خاته سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دروست و ته‌ندروست، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ئاساییه.
قوباد تاڵه‌بانی رایگەیاندووە کە "پێویستە داوای به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی بكه‌ین، فشار بكه‌ین كه ئه‌م كۆنگره‌یه تاوه‌كو كۆتایی مانگی یه‌ك (كانونی دووه‌م) ببه‌سترێت"
بۆ بینینی په‌یامه‌كه كلیك لێره بكه:
PM:11:07:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت