یه‌په‌گه سه‌ربازگه‌یه‌كی سوریای له ئیدلب تۆپباران كرد
وێستگه نیوزـ
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپه‌گه) تۆپبارانی بازگه‌یه‌کی چاودێریی تورکیایان له‌ناو شاری ئیدلیب-ی سوریا كرد.
به ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2017، به تۆپ هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌کی چاودێریی سوپای تورکیا له شاری ئیدلیب-ی سوریا و ئاژانسی ئه‌نادۆڵیش بڵاویكردوه‌ته‌وه كه گوایه تۆپبارانه‌كه هیچ زیانێکی گیانیی به دواوه نه‌بووه.
سوپای تورکیا له شاری ئیدلیب له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان ئێران و ڕوسیا جێگیركراوه ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه له چوار ناوچه‌ی نزیك سنوری توركیا.
هێزه‌كه‌ی تورکیا له نیوه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ره‌وانه كرا و تا ئه‌وكاته ئیدلیب زیاتر له لایه‌ن ته‌حریر ئه‌لشام کۆنتڕۆل کرابوو که پێشتر هاوبه‌ندی رێكخراوی ئه‌لقاعیده بوو له سوریا.
تۆپبارانه‌كه‌ی یه‌په‌گه بۆسه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه كه ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا خۆی بۆ میوانداریكردنی هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماری ئێران و تورکیا ئاماده ده‌كات تا کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه سه‌باره‌ت به سوریا به‌ڕێوه‌به‌رن که بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری سوچی به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتر تورکیا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی بۆسه‌ر شاری عه‌فرین کرد که له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه کونتروڵ كراوه.
سه‌ربازانی تورکیا و په‌په‌گه به‌رده‌وام له شاری حه‌له‌ب تووشی شه‌ڕ هاتوون، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م ڕووداوه که له ئیدلیب له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه دژ به‌یه‌كه‌دا روو بدات.
ر.ع
PM:06:42:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت