په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی‌: بڕیاری‌ دادگا دژی‌ ریفراندۆم، ده‌مانخانه‌ مه‌وقیفێكی‌ ئیحراجییه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ دژی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌، خه‌ڵك و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ مه‌وقیفێكی‌ ئیحراجییه‌وه‌.

ئیسلام حسێن، په‌رله‌مانتاری‌ پارتی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند "دادگای‌ فیدراڵی‌ ئه‌گه‌ر به‌ قازانج یان له‌ دژمان بڕیار بدات ئێمه‌ گومانمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دادگا، چونكه‌ فشاری‌ حكومه‌تی‌ عیراقی‌ له‌سه‌ره‌".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ دادگاش، ناوبراو وتی‌ "ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ خراپه‌، خه‌ڵك و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌خاته‌ مه‌وقیفێكی‌ ئیحراجییه‌وه‌، چونكه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت رێز له‌ بڕیاری‌ دادگای‌ ئیتیحادی‌ ده‌گرین، ئێستاش كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ داوه‌ ده‌مانخاته‌ مه‌وقیفێكی‌ ئیحراجییه‌وه‌".

كه‌مێك پێش ئێستا دادگای فیدراڵی عیراق  رایگەیاند، ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە لە 25 ی ئەیلولی 2017 لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامدرا نادەستوریە و فەرمانیدا بە هەڵوەشاندنەوەی.

دادگای فیدراڵی عیراق دەڵێت: "ئەو ریفراندۆمەی لە 25ی ئەیلولی 2017 لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکە بەڕێوەچوو، نادەستوورییە و فەرمانیکرد سەرجەم لێکەوتە و ئەنجامەکانی هەڵبووەشێنرێنەوە".

شه‌وی‌ رابردوو زانا رۆستایی‌، په‌رله‌مانتاری‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دادگای‌ فیداڵی‌ عیراق دانیشتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینێ دادگا بڕیاری‌ ناده‌ستووریبوونی‌ ریفراندۆم بدات.

ناوبراو وتی‌ "ئه‌وان ناتوانن ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌، به‌ڵام ده‌توانن  بنه‌ما یاساییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و بڵێن ناده‌ستورییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێن ناده‌ستورییه‌ كه‌واته‌ ئه‌نجامه‌كه‌شی‌ بنه‌مای‌ یاساییان نابێت".

له‌ 25-9-2017 ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامدرا و 93%ی‌ به‌شداربووان ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عیراق دا، به‌ڵام هه‌ر زوو حكومه‌تی‌ عیراق چه‌ندین بڕیاری‌ له‌ دژی‌ كوردستان ده‌ركرد و له‌ دادگای‌ فیدراڵیش داوای‌ یاسایی‌ له‌ دژی‌ ریفراندۆم تۆماركرد.

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشتر بڕیاریدا به‌ سڕكردنی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ریفراندۆم، به‌ڵام مه‌رجێكی‌ حكومه‌تی‌ عیراق بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ریفراندۆمه‌.

هــ. ر


AM:11:23:20/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 33140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو