به‌ریتانیا رێگه به ده‌رمانێك ده‌دات ده‌ڵێن ژیانی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌گۆڕێت
پشکنین بۆ توشبویەکەی شێرپەنجەی مەمک
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی دوو ده‌رمانی نوێ كه تایبه‌تن به چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
پێشتر به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی هه‌ردوو ده‌رمانی Palbociclib و Ribociclib كه ساڵانه هه‌شت هه‌زار و 300 كه‌س به‌كاری ده‌هێنن، ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا رێگه‌ی له به‌كارهێنانیان گرتبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای چاودێریی ده‌رمان جه‌ختیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی به‌رده‌ست ده‌بێت، هیوایه‌ك بۆ توشبوانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك گه‌ڕایه‌وه كه ره‌نگه ژیانیان بگۆڕێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، ئه‌و دوو ده‌رمانه كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر خاوكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 مانگ، بۆیه ده‌كرێت توشبوو وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی دوابخات بۆ كاتی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه و له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه پڕوكێنه‌ره‌كانی كیمیایی به‌دوور بێت.
ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا كاریگه‌ریی ئه‌و دوو ده‌رمانه‌ی به گرنگ وه‌سفكردوه كه ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه به به‌هێزترین چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌زانرێت و كه‌سی توشبوو له رۆژێكدا ته‌نها یه‌ك ده‌نكه حه‌بی پێویسته.
سه‌باره‌ت به به‌رزیی نرخی ده‌رمانه‌كه دانوستان كراوه و ده‌سته‌كه گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه مانگانه 2950 پاوه‌ن له به‌های تێچونه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
هاوكات دیلیس مۆرگان، سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له دامه‌زراوه‌ی Breast Cancer Now هیوای خواستووه ئه‌و ده‌رمانه ببێته چاره‌سه‌رێكی چالاك بۆ ئه‌وانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی سه‌ره‌تایی و پێشكه‌وتوی مه‌مك بوون و ده‌كرێت ئێستا ژیانی هه‌زاران ژنی توشبوو پێش په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه‌یان به‌و ده‌رمانه رزگار بكرێت.
ر.ع
PM:08:17:19/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 11944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت