له‌باره‌ی كۆڕه‌وی کورد و مێژووی سه‌د ساڵه رۆمانێك بڵاوده‌بێته‌وه
بەرگی رۆمانەکە
وێستگە نیوزـ
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێكی كورد ئه‌زمونی كاری خۆی له‌سه‌ر كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی ساڵی 1991 ده‌كاته رۆمان و ده‌ڵێت 25ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس چیرۆكی خێزانێكی كورد له كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 ده‌كاته ڕۆمان.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه ئه‌حمه‌د زاویته‌یی، بۆ وێستگه نیوز ده‌ڵێت: "رۆمانه‌كه باس له ژیانی كچێك به‌ناوی هێڤانه و كوڕێك به‌ناوی سه‌رهه‌ڵدان ده‌كه‌م كه راده‌كه‌ن به‌ره‌و سنووری توركیا ماوه‌ی 10 به‌پێ رێگا ده‌بڕن، له رێگای كۆڕه‌وه‌كه سه‌رهه‌ڵدان كۆچی دوایی ده‌كات".
نووسه‌ر زیاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێت چیرۆكی ئه‌و خێزانه به‌كورتی، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا باسی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی كورد ده‌كات به‌شێوه‌ی ڕۆمان.
جێی ئاماژه‌یه به‌منزیكانه له‌چوارچێوه‌ی په‌رتوكێكی سه‌رنج راكێش به قه‌باره‌ی (350) لاپه‌ڕه و به‌كوالێتی به‌رز چاپ و بڵاوده‌بێته‌وه ده‌كه‌وێته كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه.
هــ. ر
PM:08:10:19/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت