له‌مه‌ودوا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كان له به‌غداوە دێت
وێستگه نیوز –
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئیتاڵیا و ھۆڵه‌ندا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ له ھه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئاشكراشیكرد كه له‌مه‌ودوا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كان له به‌غداوه دێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی خۆمان و ڕاییكردنی كاروباری خه‌ڵك و ھاوڵاتیان به‌رده‌وامین، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ وڵاتی ھۆڵه‌ندا رێكه‌وتووین كه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنمان بۆ ئه‌نجامبده‌ن و ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین، له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا ڕێكه‌وتووین كه كارگه‌ی دووه‌می گوشینی زه‌یتونمان بۆ دابمه‌زرێنن".
له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا كه كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامی داوه و به‌مزووانه په‌خش ده‌كرێت، عه‌بدولستار مه‌جید ئاشكرایده‌كات "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی به‌غدا رێكه‌وتووین كه موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه خه‌رج بكرێت" .
ده‌شڵێت: "پێشتر داوای گواستنه‌وه‌ی میلاكاتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یان ده‌كرد له ھه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا به‌ڵام ئێمه ڕازی نه‌بووین، به‌ڵام ئێستا ته‌نھا داوای لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانیان كردووه و ئێمه‌ش ناردوومانه" .
به‌وته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ "ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندازیارانی به‌نداوه‌كانمان ٤٠٠ كه‌س ده‌بن و، ناوی ھه‌مویانمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی به‌غدا تا موچه‌كانیان بۆ خه‌رجبكرێت، چونكه به‌نداوه‌كان پرسێكی سیادییه و سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه له به‌غدا" .
PM:02:34:19/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 25572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت