رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و رێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتی كردوه‌ته‌وه كه واشنتۆن له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكومه‌تی عیراق هانده‌دات زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێنێت تا بگه‌ن به ئامانجێكی خوازراو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه: "له په‌یوه‌ندیییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رێكس تیله‌رسن وێڕای پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا".
هه‌روه‌ك هاتووه: "تیله‌رسن خۆشحاڵی خۆی بۆ هێوربوونه‌وه‌ی گرژیی هێڵه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان ده‌ربڕی و دانبه‌خۆداگرتنی هه‌ردوولای بۆ پاراستنی ئارامی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ رێزگرتن له شیرۆڤه‌ی دادگای فیدراڵی عیراق سه‌باره‌ت ده‌ستوور، جه‌ختیشی له پاراستنی ئارامی كرده‌وه له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ دیالۆگێكی جددیی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه رایگه‌یاندووه ئاماده‌یه له دیالۆگێكی جددیدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها هیوای خواستووه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان رۆڵی خۆیان له ده‌سپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕن و له‌مباره‌یه‌وه هاوكار و پشتیوان بن.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و سه‌ره‌خۆشیه‌ی تیله‌رسن ـ ی بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشوازی له هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ لێقه‌وماوان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته گه‌مارۆ‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت، به‌تایبه‌تی كه له بواری مرۆیی‌دا پێویستییه‌كی زۆرییان هه‌یه، چونكه به‌شێكی هاوكارییه‌كان بۆ زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانانه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و دروستبوونی گرژی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له ئێستادا هه‌ردوولا ئاماده‌ییان نیشانداوه كێشه‌كانی نێوانیان له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هــ. ر
PM:09:18:18/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 7796
جار خوێنراوه‌ته‌وه