پسپۆرێكی ئاینی: كه‌س نازانێت كه‌ی دنیا كۆتایی دێت
ئاینە ئاسمانییەکان پێیان وایە کەس وادەی کۆتایی هاتنی دنیا نازانێت خوا نەبێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پسپۆرێكی ئاینی ره‌تیكرده‌وه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می2017 دنیا كۆتایی بێت و ده‌ڵێت "ته‌نها خوای گه‌وره ده‌زانێت كه‌ی دنیا كۆتایی دێت".
د. عیرفان ره‌شید، مامۆستای كۆلێجی زانسته ئاینییه‌كان له زانكۆی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "كۆتایی هاتنی دنیا هیچ كه‌سێك ناتوانێت پێشبینی بكات و یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره تایبه‌تی كردووه به‌زانستی خۆیه‌وه و ته‌نها خوای گه‌وره ده‌زانێت كه‌ی دنیا كۆتایی دێت".
ناوبراو وتیشی: "خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت (زانستی هاتنی قیامه‌ت واته كه‌ی دنیا كۆتایی پێدێت ته‌نها خوا خۆی ده‌یزانێت، ته‌نانه‌ت به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)ی لێ بێت نه‌وتووه".
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه ده‌یڤید مید، نووسه‌ری كتێبی 'Planet X – The 2017 Arrival' كه پێشتر رایگه‌یاندبوو له‌ماوه‌ی نێوان 20 بۆ 23ی ئه‌یلول دنیا كۆتایی دێت و به‌ڵگه‌ی بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ره‌مه‌كانی جیزه و كتێبی پیرۆزدا نووسراوه، پێیوایه كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2017 هه‌ساره نادیاره‌كه خۆی ده‌كێشێت به گۆی زه‌ویدا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی، ده‌یڤید مید پێیوایه كه هه‌ساره‌ی نیبیرۆ كه به هه‌ساره‌ی X یش ناسراوه، سبه‌ینێ به‌ر گۆی زه‌وی ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌هۆیه‌وه زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی زۆر به‌هێز له سه‌ر گۆی زه‌وی رووده‌ده‌ن و ره‌نگه ببێته‌هۆی گۆی زه‌وی له‌ناوبه‌رێت.
كاتێكی پێشووتری ئه‌مساڵ مید پێشبینی كرد پێكدادان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا رووبدات و بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی پشتی به ئایه‌ته‌كانی كتێبی پیرۆز به‌ست، به‌ڵام ئێستا باس له‌وه ده‌كات كه له‌و به‌رواره دڵنیایه و له‌سه‌ر هه‌ره‌مه‌كانی جیزه ئاماژه‌ی پێدراوه.
لای خۆیه‌وه دكتۆر ده‌یڤید مۆریسۆن، زانای فه‌له‌كی له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه ناسا رایگه‌یاند: كه گه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه هاتبێته كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه، ده‌بێته‌هۆی وه‌ستانی هه‌موو هه‌ساره‌كان و لادانی مانگ له خولگه‌ی زه‌وی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌ساره‌یه بوونی نییه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانی ئه‌و بۆچوونه ده‌كه‌ن كه سبه‌ینێ دنیا كۆتایی دێت، باس له‌وه ده‌كات كه "ناسا" به‌شێكه له پیلانی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له خه‌ڵكی، چونكه كه‌سه ده‌ستڕۆیشتوو و بژارده‌كانی جیهان له شوێنه نهێنییه‌كاندا خۆیان شاردووه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:07:57:18/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 66532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت