كه‌ركوك.. شه‌ڕ له نێوان خۆبه‌خشه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی رویدا
وێستگه نیوزـ
دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و ژمارەیەک خۆبەخشی شاری کەرکوک هێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی و كه باڵه‌خانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له‌و شاره كردوه‌ته باره‌گای خۆیان.
شه‌ڕه‌كه لە گەڕەکی سۆنەگۆلی-ی شاری کەرکوک رویداوه و ژمارەیەک لە خۆبەخشی ئەو شارە هێرشیانکردوه‌تە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە باڵەخانەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەوتەی شایەتحاڵانی روداوه‌كه‌ش حەشدی شه‌عبی کوژراو و برینداری هەیه.
له‌دوای شه‌ڕه‌كه‌وه باری ئەمنیی چەند گەڕەکێکی شاری كه‌ركوك شڵەژاوە و لە چەند گەڕەکێکی کوردی دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوه.
هاوكات پۆلیسی شاری کەرکوک داوای لە هاوڵاتیان كردووه لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
شایەتحاڵان دەڵێن، حەشدی شەعبی برینداره‌كانیان ناگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە گشتییەکانی کەرکوک، بەڵکو لە فڕۆکەخانە نەخۆشخانەی تایبەت بە خۆیانیان دروستکردوه و له‌وێ چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
ر.ع
PM:11:57:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 20704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت