به‌هۆی 20 چركه‌وه به ره‌سمی داوای لێبوردن له هاوڵاتیانی ژاپۆن كرا
وێستگه نیوزـ
له روداوێكدا كه ره‌نگه له هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان روی بدایه ئاسایی بێت، به‌ڵام له ژاپۆن به‌نائاسایی هه‌ژمار كرا و بەهۆیەوە به‌شێوەیەکی ره‌سمی داوای لێبوردن كرا، بەڵام هەندێک لە ژاپۆنییەکان قبوڵیان نەکرد.
ئیداره‌ی كۆمپانیایه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژاپۆن به‌ناوی (تسۆكوبا ئێكسپرێس) كه تایبه‌ت به شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له تۆكیۆ-ی پایته‌خته‌ته‌وه 58 كیلۆمه‌تر بۆ ناوچه‌ی ئیپاراكی ده‌بڕێت، داوای لێبوردنی له سه‌رنشینه‌كانی كرد.
هۆكاری پۆزش هێنانه‌وه‌ی كۆمپانیاكه ئه‌وه بووه كه شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له وێسگه‌ی مینامی ناگاریاما 20 چركه پێش واده‌ی دیاریكراوی خۆی كه‌وتووه‌ته رێ و له‌بری له كاتژمێر 9:44 خوله‌ك بكه‌وێته جوڵه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له 9:43:40 چركه‌دا كه‌وتوه‌ته‌رێ.
روداوه‌كه له هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان جگه‌له ژاپۆن بوایه، ئاسایی بوو، به‌ڵام له‌و وڵاته پێچه‌وانه‌یه چونكه گه‌لی ژاپۆن به‌وه ناسراون كه زۆر پابه‌ندن به‌كاته‌وه و په‌رۆشی ئه‌وه‌ن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان، بۆیه هه‌ندێك له ژاپۆنییه‌كان ئه‌و داوای لێبوردنه‌یان قبوڵ نه‌كردووه و وتویانه ده‌بێت رێز له‌كات بگیرێت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له ژاپۆن هه‌موو چوار خوله‌كێك شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌گاته سه‌ر هێڵی تسۆكوبا – ئێكسپرێس، واته ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی له‌ده‌ست بچێت ده‌توانێت دوای ته‌نها چوار خوله‌ك سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی دیكه بێت، به‌ڵام ئه‌مه له‌ژاپۆن نه‌ك له هه‌موو وڵاتێك.
ر.ع
PM:11:41:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6314
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت