ئۆتۆمبیلێكی داعش به ئاوارهكانی دیرئهلزوردا تهقییهوه
دیمەنێک لە ئاوارەکانی دیرئەلزور
وێستگه نیوزـ
داعش ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نێو خەڵکی ئاوارەی درئهلزور تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانكهی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ به فڕانس پـرێسی راگەیاند، ئەو خەڵکە ئاوارەیەی لەتاو شەڕەکان ئەمڕۆ هەینی 17ی تشرینی دووهمی 2017، لە گوندی فەرەج لە باکوری دێرزور کۆبووبوونەوە تا لەوێوە بەرەو کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای حەسەکەی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیـیەکان ببرێن، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشیان پـێدا تهقیووهتهوه و لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 26 کەس گیانیان لەدەستدا كه 12یان منداڵبوون و نزیکەی 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سهربازیی دیرئهلزور-ی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەوانەی ئەمەریکا پشـتیوانیان لێ دەکات، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و لەسەر فەیسبوکی خۆی کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت كه تایبهته به شوێنی تەقینەوەکه.
لە ئێستادا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشیتوانیی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە بەشی خۆرهەڵاتی روباری فورات لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندان لە دژی داعش.
هاوکات هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی روسیا و هێزە شیعەکان لە بەشی خۆرئاوای روباری فورات هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ئهلبوکەمال دەدەن كه هەفتەی رابردوو داعش لە هێرشێکی پـێچەوانەدا جارێکی دیکە داگیری کردەوە.
ر.ع
PM:11:08:17/11/2017
ئهم بابهته 2532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت