راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری ده‌دات.. داعش به‌مجۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه
وێستگه نیوزـ
راپۆرتێكی ستراتیژیی نێودەوڵەتی هۆشداری له‌وه ده‌دات كه شكستی داعش له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی، كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ی ئه‌و رێكخراوه ناهێنێت كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی (جین) بۆ لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر و كرده‌وه‌ی چه‌كداری ده‌ركراوه و پێی وایه كه ره‌نگه شكسته‌كان وا له داعش بكات تاكتیكێكی نوێ بۆ دامه‌زراندنی "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر" له‌و ناوچانه دروست بكات كه له‌ده‌ستی چوون.
مات هینمان، سه‌رۆكی ناوه‌ندی جین ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش له دیرئهلزور و ئه‌لبوكه‌مال له سوریا و قائیم و قه‌زای راوه له عیراق ده‌ركراوه، ره‌نگه تا كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌و رێكخراوه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی جوگرافی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا بوونی نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌مه واتای شكستی ئه‌و رێكخراوه وه‌ك گروپێكی چه‌كداری نا مه‌ركه‌زی ناگه‌یه‌نێ و واتای ئه‌وه‌ش نییه كه رێگری له‌وه بكرێت له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بن.
راپۆرته‌كه پێی وایه كه داعش توانای هێرشكردنی بچڕبچڕی بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا و عیراق ده‌مێنێ و هه‌ربه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌مێنێته‌وه، ئاشكراشیكردووه كه له‌ماوه‌ی نێوانی تشرینی یه‌كه‌می 2016 و كانونی یه‌كه‌می 2017، داعش پێنج هه‌زار و 495 هێرشی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجامداروه و به‌تێكڕا زیاترله 8 هه‌زار هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی كوشتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كه كه پێویسته بایه‌خی پێ بدرێت كه له 12 مانگی رابردودا رویداوه، چونكه هێرشه‌كانی داعش 38.3% زیادیكردووه و رێژه‌ی كوژراوانی ناسه‌ربازیش 21.8% كه‌میكردووه، هه‌ربۆیه زیادبونی ژماره‌ی هێرشه‌كان و كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی قوربانیان، نیشانه‌ی ته‌كتیكێكی نوێی داعشه كه وادیاره پشت به شێوازی باند و هێرشی جیاجیا هه‌م بۆ عیراق و سوریا و هه‌م بۆ جیهانیش ده‌به‌ستێت.
"دەوڵەتی سێبه‌ر"
راپۆرته‌كه‌ی ناوه‌ندی (جین) بۆ لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر و كرده‌وه‌ی چه‌كداری پێشبینی ده‌كات داعش هه‌وڵ ده‌دات روخساری پێكهاته‌ی پێشووی خۆی وه‌ك "ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر" بپارێزێت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی كرده‌وه‌ی رفاندن و له‌سێداره‌دان به‌پێی دادگاكانی خۆی، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی ته‌ئكید بكاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی له‌و ناوچانه هه‌یه كه له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تدان.
مات هینمان، سه‌رۆكی ناوه‌ندی جین وتویه‌تی: "به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌تی ده‌وڵه‌ته سێبهرهكی داعش مایه‌ی ئه‌وه‌یه بایه‌خی پێ بدرێت، چونكه داعش ده‌سته‌به‌رداری خه‌ونه‌كانی داهاتووی خۆی نه‌بووه بۆ دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تێكی ناوچه‌یی به‌رده‌وام و به‌رفراوان".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌و ناوه‌نده، داعش له‌ده‌ستدانی خاكه‌كانی ژێرده‌ستی وه‌ك به‌شێك له جه‌نگێكی درێژخایه‌نی دژبه "خاچپه‌رستان و هێزه مورته‌ده‌كان" وه‌سفده‌كات، بۆیه ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له تواناكانی خۆی بكات و له‌رێی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانتر بۆ دهستبهرداگرتنهوهی خاكه لهدهستچوهكانی، رێكخراوه‌كه‌ی رێكبخاته‌وه.
مات هینمان هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی شكسهێنان به‌داعش ببێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ی به‌شدارییان له كۆتایی هێنان به‌و رێكخراوه كردووه جا ئه‌مه له عیراق یان سوریا بێت دواجار ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نائارامی و ناسه‌قامگیری و به‌وه‌ش دۆخێكی وا ده‌ڕه‌خسێت كه داعش دووبار بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه قۆرغی بكات.
بهكۆتاییشدا سه‌رۆكی ناوه‌ندی جین جهختیكردوهتهوه كه به‌بێ گرتنه‌به‌ری په‌یڕه‌وێكی گشتگیر بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داعش واته (راسته‌وخۆ له ناوچه‌ی سه‌ره‌كیی كرده‌وه‌كانی داعش یان كاریگه‌ریی ناڕاسته‌وخۆی خۆرئاوا)، ئه‌وا ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه هه‌موو ئه‌و پرۆسه و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی له‌دژی داعش كران، جارێكی دیكه دووباره ببنه‌وه.
ر.ع
PM:10:45:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 20488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت