سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌ندامه‌كانی بانگهێشتی كۆبونه‌وه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كرد ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بن كه بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ساز بكرێت.
عیماد عامری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بانگهێشتی رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌نجومه‌ن له سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 21ی تشرینی دووه‌می 2017ه‌وه ده‌ست به دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه.
عامری راشیگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵام سه‌باره‌ت به شوێنی كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو شوێنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت.
له 14ی تشرینی دووه‌می 2017، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك بانگهێشتنامه‌یه‌كی رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاند بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له شاری هه‌ولێر، له‌وكاته‌شدا وتی كه رۆژی 15ی مانگ لیستی برایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بانگهێشته ساز ده‌كات.
له‌دوای روداوه‌كانی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017ی كه‌ركوك و كه‌وتنه‌وه ده‌ستی ئه‌و شاره به هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌سه‌ر ناوچه جیناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌و شاره كۆبونه‌وه‌ی ساز نه‌كردووه و به‌غدا پارێزگارێكی عه‌ره‌بی وه‌ك بریكار بۆ كه‌ركوك دیاریكردووه.
ر.ع
PM:05:21:17/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت