هێزه‌ عیراقییه‌كان چوونه‌ ناو دوامۆڵگه‌ی‌ داعش


وێستگه‌ نیوز –
فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ فوڕات و جه‌زیره‌ رایگه‌یاند كه‌ دوای‌ دوو سه‌عات له‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ راوه‌، هێزه‌ عیراقییه‌كان توانییان بچنه‌ ناو دوا مۆڵگه‌ی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ عیراق.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ فوڕات و جه‌زیره‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "هێزه‌كانی‌ یه‌كه‌كانی‌ فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی‌ جه‌زیره‌ و حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری‌ چوونه‌ته‌ ناو شاری‌ راوه‌".

پێشتر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان پرۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ قه‌زای‌ راوه‌ له‌ رۆژئاوای‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار كه‌ دوا مۆڵگه‌ی‌ داعشه‌ له‌ عیراق ده‌ستپێكردووه‌.

هێزه‌ عیراقییه‌كان توانییان پردێكی‌ ئه‌ندازیاری‌ له‌سه‌ر رووباری‌ فوڕات دابنێن كه‌ هاوكار بوو له‌ تێپه‌ڕینی‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ره‌و شاری‌ راوه‌.

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا داعش سه‌دا 95ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كه‌ پێشتر له‌ عیراق و سوریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوو، له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا هێزه‌ عیراقییه‌كان توانییان هه‌ردوو شاری‌ عانه‌ و قائیمی‌ سه‌ر به‌ پارێزگاری‌ ئه‌نبار له‌ سه‌ر سنووری‌ سوریا كۆنترۆڵ‌ بكه‌ن.



AM:10:37:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو