ئەوقاف بۆ پشووی یەكشەممە روونكردنەوە دەدات


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت رۆژی یەكشەممە 19-11-2017 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمییە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە وێستگە نیوزی راگەیاند "رۆژی یەكشەممە دەوامی فەرمییە، ئەگەر رۆژی یەكشەممەش رۆژی 1 ربیع الاول بێت، ئەوا رۆژی پێنجشەممە 30-11-2017 كە دەكاتە رۆژی 12ی ربیع الاول و مانگی مەولودە و رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەرە (د.خ)، پشووی فەرمییە".

لای بەشێك لە فەرمانبەران دەنگۆی ئەوە بڵاوبوو كە رۆژی یەكشەممە پشووی فەرمییە لە هەرێمی كوردستان.


PM:10:24:16/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 30632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو