وه‌زاره‌تی‌ داد به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی‌ داخست


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی‌ دادی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریدا به‌ داخستنی‌ تێبینه‌رایه‌تی‌ تۆماركردنی‌ خانووبه‌ره‌ له‌ مه‌خمور له‌ رۆژی‌ 17ی تشرینی یەکەمی2017ه‌وه‌ تا كاتێكی‌ نادیار.

نه‌ریمان تاڵیب، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ دادی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌ رایگه‌یاندووه‌، دوای‌ ئه‌و باره‌ نائاساییه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاتووه‌ به‌ هاتنی‌ هێزی‌ عیراقییه‌كان و میلیشیاكانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و دروستبوونی‌ دۆخێكی‌ ناله‌بار له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌زاره‌تی‌ داد بڕیاریدا به‌ داخستنی‌ "تێبینه‌رایه‌تی‌ تۆماركردنی‌ خانووبه‌ره‌ی‌ مه‌خمور له‌ رۆژی‌ 17-10-2017ه‌وه‌ تا كاتێكی‌ نادیار".

له‌ رۆژی‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌می2017ه‌وه‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان شاری‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ ناكۆكه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌، شاری‌ مه‌خموریش یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ ناكۆكه‌كان.

هــ. ر


AM:11:09:14/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو