یه‌كێك له تێكشكینه‌ری ئاسه‌واره‌كانی موسڵ له‌سێداره ده‌درێت
ئاسەوارێکی تێکشکاوی موسڵ بە دەستی چەکدارانی داعش
وێستگه نیوزـ
دادگای تاوانی عیراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌ندامێكی رێكخراوی داعش ده‌كرد كه ده‌ستی له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا هه‌بووه و یه‌كێك له‌كاره‌كانیشی تێكشكاندانی ئاسه‌واره مێژوییه‌كانی موسڵ بووه.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ره‌سمیی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد رایگه‌یاند كه تاوانباره‌كه دانی به‌وه‌داناوه سه‌ربه ولایه‌تی باكوری رێكخراوی داعش بووه و به‌شداریی له‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا كردوه، دیارترین كرده‌وه‌كانیشی تێكشكاندن و دزینی ئاسه‌واره مێژوییه‌كانی موسڵ بووه.
به‌یره‌قدار راشیگه‌یاند كه دادگا به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ تۆمه‌تباركردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش و بڕٍیاری داوه به‌پێی مادده‌ی 4ی یاسای بنبڕكردنی تیرۆر له‌سێداره‌ی بدات.
له مانگی حوزه‌یرانی 2014، رێكخراوی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی به‌رفراوان له عیراق و سوریا گرت و دوای داگیركردنی موسڵ چه‌ندین ئاسه‌واری مێژویی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌ی تێكشاند كه مێژوه‌كه‌ی بۆ شارستانیی دۆڵی رافیده‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ر.ع
PM:05:55:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت