چوار وڵاتی عه‌ره‌بی داوا له هاوڵاتییه‌كانیان ده‌كه‌ن سه‌ردانی لوبنان نەکەن
وێستگه نیوز -
به بیانوی بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ریان، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی سعودیه و كوه‌یت و به‌حره‌ین و ئیمارات داوایان له هاوڵاتیانیان كردووه به خێرای وڵاتی لوبنان جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه، بارودۆخی لوبنان نائارامه و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی سعودی هه‌یه و ده‌بێـت شاری به‌یروت به خێرایی جێبهێڵن.
دوابه‌دوای سعودییه‌ش وڵاتی كوێت داوای له هاوڵاتییه‌كانی كردووه به خێرایی لوبنان جێبهێڵن، راشیگه‌یاند كه "هه‌ر هاوڵاتیه‌ك توشی كێشه بوو به خێرایی په‌یوه‌ندی به باڵوێزخانه‌ی كوێته‌وه بكه‌ن".
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات داوای له هاوڵاتیانی كرد سه‌ردانی لوبنان نه‌كه‌ن و پابه‌ندبن به‌و ئاگادارییه كه پێشتر پێیاندراوه سه‌باره‌ت به گه‌شتنه‌كردن بۆ ئه‌و وڵاته.
پێشتریش به‌حره‌ین هه‌مان هه‌نگاوی نا و داوای له هاوڵاتییه‌كانی كرد ئاگاداری خۆیان بن له لوبنان.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت، سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له سعودییه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند باسی له‌وه كرد كه "لوبنان له‌لایه‌ن حزبوڵاوه كۆنترۆڵكراوه و به‌ده‌ستی ئێران مه‌ترسی تیرۆركردنی هه‌یه".
PM:11:54:09/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت