په‌كه‌كه ڤیدیۆی چالاكییه‌كی دژی سوپای تورکیا بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
گه‌ریلا تیڤی ڤیدیۆیه‌كی نوێی چالاكیی گه‌ریلاكانی له چه‌مانی سه‌ربه شه‌مزینانی جوله‌مێرگ بڵاوكرده‌وه كه تیایدا چه‌ندین سه‌ربازی تورك كوژران.
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، سه‌ره‌تا ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌ریلاكان بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كه پیشان ده‌درێت و پاشان چالاكییه‌كه به به‌رفراوانی نیشان ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" ئه‌و چالاكییه رۆژی 2ی مانگ له دژی باره‌گای سه‌ربازیی چه‌مان له شه‌مزینانی سه‌ربه جوله‌مێرگ ئه‌نجامدرا و له ئه‌نجامیدا 19 سه‌ربازی تورك و دوو به‌كرێگیراو كوژران".
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندبوو، كه له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا پێنج گه‌ریلا به ناوه‌كانی عه‌لیشێر، ئاندۆك، ڕۆژهات، شاهۆ گه‌رمیانی و ستێرك شه‌هیدبوون.
<
PM:06:20:08/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6270
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت