ژنێكی ژاپۆنی سێ مێردی خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
دوای تاوانباركردنی به كوشتنی سیان له مێرده‌كانی پێشووی، ژنێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌ی ژاپۆنی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
شیساكۆ كاكی هی، ئه‌و ژنه ژاپۆنییه‌یه كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له شاری كیۆتۆ دادگایی كرا و له‌وكاته‌شدا ژاپۆنیه‌كان چاوه‌ڕوانی سزاكه‌ی بوون، كاكی هی له‌نێو ژاپۆنییه‌كان ناوی "بێوه‌ژنه ره‌شه‌كه"ی لێنراوه و به جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وه‌سفكراوه كه له‌سه‌ر خواردنی نێرینه ده‌ژی.
داواكاری گشتیی ژاپۆن ئاشكرایكردووه كه ئه‌و پیره‌ژنه گازی سیانید-ی بۆ كوشتنی مێرده‌كانی به‌كارهێناوه و له ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵیش‌دا سامانێكی پێكه‌وه‌ناوه كه رۆژنامه‌كانی ژاپۆن به 7 ملیۆن و 600 هه‌زار یۆرۆ مه‌زه‌نده‌یان كردووه.
ئه‌و رۆژنامانه ئاشكرایانكردووه كه پیره‌ژنه‌كه ئه‌و سامانه‌ی به‌هۆی مردنی مێرده‌كانی بۆماوه‌ته‌وه و له‌رێگه‌ی گرێبه‌ستی دڵنیایی له‌سه‌ر ژیان و موڵك و ماڵ و پاره‌ی ناو بانكه‌كان پاره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆخۆی بردووه.
ئاشكراش بووه كه شیساكۆ كاكی هی زۆربه‌ی كات پیاوی به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆش و ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵبژاردوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هیچ میراتگرێكیان نه‌بووه.
ر.ع
PM:08:34:07/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10866
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت