میترۆ و سی دی ئۆ دژ به‌ پرۆژه‌ یاسایه‌كی عیراقی گردبوه‌نه‌وه‌ ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوز ـ
رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (سی دی ئۆ) و سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نووسان هاوڕابوون له‌سه‌ر رێكخستنی چالاكی هه‌مه‌ جۆر بۆ پشتیوانیكردن له‌ ژنانی عیراق به‌ ئامانجی ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی عیراقی، كه‌ له‌ رووی پرنسیپه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ناو ئه‌جنداو پلانی داهاتوی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌.

له‌ پاش پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی عیراقی، ئێستا خراوه‌ته‌ ئه‌جندای كاری په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ ره‌شنوسی پرۆژه‌كه‌  له‌ زۆر ناوچه‌ی عیراق به‌رز بوه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسایه‌ هه‌ر تایفه‌یه‌ك هه‌قی ده‌بێت به‌ پێی نه‌ریتی خۆی یاسای باری كه‌سێتی خۆی هه‌بێ بۆ رێكخستنی كاروباری هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ردو رێكخراوی سی دی ئۆ و سه‌نته‌ری میترۆ، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: "هه‌دوو رێكخراو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو جه‌ختیانكرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگ بهێنێت ئه‌وا هه‌ر تایفه‌و گروپێكی دینی ده‌توانن به‌ پێی نه‌ریتی خۆیان كچانی خوار 18 ساڵ  به‌ شوو بده‌ن، له‌ كاتێكدا له‌یاسای باری كه‌سێتی عیراقیدا ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری به‌ (18 ساڵ بۆ كوڕو كچ) دیاریكراوه‌".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به‌پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ گشتی‌ و مافه‌كانی ژنان و كچان وه‌سفكرد و داوای له‌ رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد به‌شداربن بۆ رێكخستنی ناره‌زایه‌تییك دژ به‌و پرۆژه‌ یاسایه‌.

هه‌رودوو رێكخراوه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یا داهاتوویان به‌ گونجاو زانی بۆ رێكخستنی گربونه‌وه‌یه‌ك كه‌ تیایدا یاداشتنامه‌یه‌ك به‌ناوی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق به‌رزبكرێته‌وه‌.

هــ. ر


PM:02:25:07/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو