زیاتر له 3 ملیۆن دۆلار له بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه‌دا دۆزرایه‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی به‌رازیل زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا دۆزییه‌وه كه له سندوقی تایبه‌ت به سه‌وزه و میوه‌دا شاردرابووه‌وه.
له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی ئاسایی له ناوچه‌ی كامبینا گرانده له باشوری به‌رازیل، پۆلیسی چاودێریی رێگاوبانه‌كانی ئه‌و وڵاته 3 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا دۆزییه‌وه كه خرابونه كیسه‌وه و له سندوقی تایبه‌ت به سه‌وزه و میوه‌دا دانرابوون.
کیسەکان 8 ملیۆن ریاڵی بەڕازیلی و 102 ملیۆن دۆلاری تێدا بووە، سەرجەمی بڕە پارەکەش 3 ملێون و 600 هەزار دۆلار بووە.
پۆلیسی به‌رازیل شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه ته‌مه‌نی 55 ساڵ بووه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا وتویه‌تی كه گوایه نه‌یزانیووه پاره له ئۆتۆمبیله‌كه‌یدایه.
شۆفێره‌كه وتویه‌تی كه به‌نیازبووه له شاری ساوپاولۆوه به‌ره‌و سنوره‌كانی نزیك ئه‌رجه‌نتین و پاراگوای بڕوات، ناوچه‌كه‌ش پێی ده‌وترێت "سنوری سێقۆڵی" كه شوێنی به‌قاچاغبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌لوپه‌لی دروستكراوی ساخته‌یه.
ر.ع
PM:08:21:06/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 14005
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت