به‌وێنه... هاوسه‌ری سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه ده‌ركه‌وت
وێستگه نیوز ـ
هاوسه‌ری كیم جۆن ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی بابه‌تی جوانكاری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ده‌ركه‌وت.
له كاتێكدا كیم جۆن ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت وه‌ك وڵاتێكی به‌هێز خۆی ده‌ربخات به ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مووشه‌كی دیكه، وادیاره بیه‌وێت وێنه‌ی خۆی له وڵاته‌كه‌ی جوان بكات.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا كیم جۆن ئونی ته‌مه‌ن 33 ساڵ وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتێكی دیموكراتی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره شیكپۆشه‌كه‌ی كارگه‌یه‌كی بابه‌تی جوانكاری به‌سه‌ر كرده‌وه.
پێده‌چێت كه ری سول جو خانمی یه‌كه‌می كۆریا سێ ساڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ی بچووكتر بێت.
شیكه‌ره‌وه‌كان پێیانوایه كه ئه‌و سه‌ردانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه بۆ جوان ده‌رخستنی سیمای كیم جۆنگ ئونه، هه‌روه‌ك سول بایه‌خ به ده‌ركه‌وتنی ده‌دات.
دینیس رودمان یاریزانی پێشووی باسكه دوای سه‌ردانكردنی كیم و هاوسه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاند كه خانمی یه‌كه‌می كۆریا زۆرجار جلوبه‌رگی دیزاینه‌ره به‌ناوبانگه‌كان ده‌پۆشێت.
AM:09:50:05/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 30868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت