سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "بارودۆخی ئێستای لوبنان له بارودۆخی پێش تیرۆركردنی ره‌فیق حه‌ریری باوكم ده‌چێت".
وتیشی: "ئاماده‌نیم لوبنانییه‌كان بێ ئومێد بكه‌م یان ئه‌و شێوازه قبوڵ بكه‌م بۆیه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان راده‌گه‌یه‌نم".
سه‌عد حه‌ریری كۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به "دروستكردنی فیتنه و كاولكاری و ماڵوێرانی" له وڵاته‌كه‌یدا.
راشیگه‌یاند كه "ده‌مه‌وێت بڵیم ئێران و پیاوه‌كانی له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و ئه‌و ده‌ستانه ده‌بڕدرێن".
PM:02:10:04/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت