له ئامه‌د پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه و پۆلیسی توركیا روویدا
وێستگه نیوز -
له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و پۆلیسی توركیا روویدا و له ئه‌نجامدا گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بوو، پۆلیسێكیش كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان كاتژمێر 6ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا زانیاری‌یان له‌باره‌ی بوونی گه‌ریلایه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له نێو ماڵێك له شاری ئامه‌د ده‌ستكه‌وتووه و ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێو ماڵه‌كه‌دا دروست بووه.
دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسی ئامه‌د بۆ شوێنه‌كه شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه كه له‌نێو ماڵه‌كه‌دا بووه و هێزه‌كانی پۆلیس ڕوویداوه و له‌ئه‌نجامدا گه‌ریلایه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه و پۆلیسێكی توركیاش كوژراوه و 9 پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا نازانرێت ئاخۆ چه‌ند گه‌ریلای په‌كه‌كه له نێو ئه‌و ماڵه‌دا بوون و به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كه كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌یان به ئه‌وه كردووه كه هێزێكی زۆری پۆلیس له‌نێو شاری ئامه‌ددا بڵاوه‌یان پێكراوه.
PM:01:47:03/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4002
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت