به‌ڤیدیۆ..بچوكترین فڕۆكه‌وانی جیهان ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه
ئادەم لە فڕۆکەکەدا
وێستگه نیوزـ
ئاده‌م محه‌مه‌د عامر، منداڵێكی به ره‌چه‌كه‌ڵ میسری – مه‌غریبییه و ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه، تواناكانی ئه‌م منداڵه له بواری فڕۆكه‌وانیدا له گه‌شتێكی كۆمپانیای ئیتیحاد-ی ئیماراتی ده‌ركه‌وت كه له فڕگه‌ی ئه‌بوزه‌بی به‌ره‌و مه‌غریب رۆیشت.
ئاده‌م كاپتی فڕۆكه‌كه‌ی به‌ناوی سامر به‌و زانیارییانه سه‌رسام كرد كه له‌سه‌ر چۆنێتی به‌گه‌رخستنی سیستمی كارپێكردنی فڕۆكه هه‌یبووه و دوای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی قایل بون، كاپتن سامر ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ ئاده‌م-ی فڕۆكه‌واندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كانی ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه كه خۆی له‌خۆیدا زۆر ئاڵۆزه، بوه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی به‌یان-ی ئیماراتی گرته‌كه‌ی شه‌ش ملیۆن جار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بینراوه.
ر.ع
PM:09:00:22/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4827
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت