دژه تیرۆری كوردستان: ئه‌مشه‌و شه‌ڕ له كه‌ركوك رویدا
وێستگه نیوزـ
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند لەدوای کاتژێر 9ی ئەمشەو لەلایەن خۆپیشاندەران و چەکدارە خۆبەخشەکانی کوردەوە لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک تەقە لە هێزێکی هاوبەشی حەشدی شەعبی و پۆلیسی ناوەندیی کراوە، شەڕەکە بۆ نزیکەی 20 خولەک بەردەوام بووە.
به‌پێی لاپه‌ڕه‌ی دژه تیرۆری كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، لە شاری کەرکوک شەڕ و پێکدادان لەنێوان خۆبەخشەکان و هێزە عیراقییەکان روویداوه و سێ هەمەری سەربازیی حەشدی شەعبی تەقێندراونه‌ته‌و، چەکدارانی حەشدیش ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننەیان کوشتووە.
دژی تیرۆری كوردستان له‌زار چەند شایەتحاڵێک، ئەوەی خستوه‌ته‌روو کە چەکی قورسی وەک ئار بی جی لە شەڕەکەدا بەکارهاتووە و سێ ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەری حەشدی شەعبی بە ئار بی جی کراونەتە ئامانج و تەقێندراونەتەوە.
ده‌شڵێت كه تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی شەهید و بریندارانی خۆبەخشەکان نییە، بەڵام کوژران و بریندرابوونی ژمارەیەک چەكداری حەشدی شەعبی پشتڕاستکراوەتەوە.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستاندا هاتووه: هەر ئەمشەو چەکدارانی حەشد عەمیدێکی پۆلیسی سوننەیان لە کەرکوک به‌ناوی عەمید یاسین محەمەد عەلی لە ماڵی خۆی لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان کوشتووە.
ر.ع
PM:11:47:19/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 13244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت