كۆمپانیایه‌كی جیهانی پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌نه‌وتی له هه‌رێم راگرت
كۆمپانیای شیڤرۆن
وێستگه نیوزـ
به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كۆمپانیای شیڤرۆن-ی ئه‌مریكایی پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندن و دۆزینه‌وه‌ی بیره نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان راگرت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمپانیای شیڤرۆن-ی ئه‌مریكایی به نوێترین پاشه‌كشه بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌سفكردوه كه به‌هۆی بارگرژییه‌كانی ئه‌مدواییه دوچاری بووه و ئاشكرایكردوه كه كۆمپانیاكه پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وت و غاز به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگرتووه.
ئاژانسی رۆته‌رز له‌زاری وته‌بێژی كۆمپانیاكه و به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ڵێت: "شیڤرۆن بڕیاریداوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سێرێت".
وتیشی: "له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا ده‌بین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین هه‌ركه بارودۆخه‌كه گونجا، ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه".
دوای دوو ساڵی به‌رده‌وام له راگرتنی كاره‌كانی، له مانگی ئه‌یلولی رابردودا كۆمپانیای شیڤرۆن یه‌كه‌م بیره نه‌وتی پشكنینی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكه‌ند، به‌ڵام روداوه‌كانی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017ی كه‌ركوك و تێكچونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وای له كۆمپانیاكه‌كه كرد دوباره كاره‌كانی له هه‌رێم هه‌ڵپه‌سێرێته‌وه.
ر.ع
PM:11:33:19/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت