یه‌كه‌م لێدوانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دوای جێهێشتنی كه‌ركوك
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك - ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه به‌نیاز نییه له‌ئێستادا بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌ی، چونكه به‌وته‌ی خۆی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ژیانی له مه‌ترسیدا ده‌بێت.
پارێزگاری كه‌ركوك چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ساتی
بلومبێرگ كردوه و ئاشكرایكردووه كه نەجمەدین کەریم هەڵگری پاسپۆرتی عیراقی و ئەمریکییە، له چوپێكهوتنهكهشدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌سه‌ر جێهێشتنی شاری كه‌ركوك و روداوه‌كانی ئه‌و شاره دواوه و وتویه‌تی:"ئەگەر بگەڕێمەوە ژیانم لە مەترسیدا دەبێت، تەنانەت ئەو شەوەش کە هەموو ئەمانە ڕوویاندا، دەبوو بە ئاگایانە هەڵسوکەوت بکەم بۆئەوەی بە سەلامەتی دەرچم".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم باسی له شه‌وێك پێش ئه‌و چاوپێكه‌وتنه كردوه و وتویه‌تی: "شەوی ڕابردوو میلیشیا شیعەکان پەلاماری دراوسێکانیانیان دا و ئەمڕۆش بە هەزارانیان ناوچەکە جێدەهێڵن، ئەوان خەڵکیان ئازاردا، ئەمانە هەمووی لەلایەن میلیشیا شیعیەکانەوە کرا، ئەو میلیشیانەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ووتیان لەوێ بوونیان نییە."
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه "عەبادی وتویه‌تی هیچ قوربانییەک نەکەوتووەتەوە، بەڵام ئێمە ئوتومبێلی پڕ لە جەستەی مردوومان بینی".
هاوکات بەرپرسانی ئەمریکا کە چاودێری دۆخەکە دەکەن بە بلومبێرگیان وتووە، نەیانتوانیوە پشتڕاستی ئەو جۆرە بەرفراوانەی قوربانیکەوتەنەوە بکەن. ئەو بەرپرسە ئەمریکیانە وتوشیانە، هەندێک لە ڕاگەیەندراوە کوردیەکان لەسەر کەرکوک زیاد لە حەدی خۆی بووە، بەڵام زانیاری ئەوەشیان هەیە کە هەندێک لە میلیشیا شیعەکان بەشدارییان کردووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك ده‌ڵێت: "لێکتێگەیشتنی ئەوە هەبووە کە فەرماندەکانی پێشمەرگە بەشداری لەم شەڕەدا نەکەن کاتێک هێزە عێراقییەکان هاتنە ناو کەرکوکەوە، ڕۆژێک پێش هێرشەکەش، بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و ئاراس شێخ جەنگی هاتوونەتە کەرکوک و چاویان بە نوێنەری قاسم سولەیمانی کەوتووە، نوێنەرەکەی قاسم سولەیمانی دوایین ئاگادارکردنەوەی داوە بەوەی یان دەبێت دەستهەڵگرن لە پێگەکانیان یان هێرشیان دەکرێتەسەر".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم نیگه‌رانیی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه و وتویه‌تی: "بە داخەوەم بۆ هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا لەبارەی ئەوەی روویدا لە کەرکوک، وتووشیەتی "رۆژێک دێت دەگەڕێینەوە کەرکوک، دڵنیا نیم کەی دەبێت، بەڵام دەگەڕێینەوە".
ر.ع
PM:10:51:19/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 39572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت