کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە نیودەوڵەتیەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی ئاشکراکرا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕووی گه‌شتیاران و گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك بكرێته‌وه.
شوان داودی وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو رۆژه له شاری به‌غدان و كۆبوونه‌وه‌ی زۆریان له‌گه‌ڵَ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه و كاری باشیشیان بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كردووه.
ناوبراو وتی "رۆژی شه‌ممه یان یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌تا بۆ شمه‌كه، دواتر بۆ گه‌شتی هاوڵاتیان".
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوله‌وه، حكومه‌تی عیراق له ئێواره‌ی 29-9-2017ه‌وه گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی وه‌ستاندووه و ته‌نها رێگه به گه‌شتی نێوخۆیی ده‌درا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش رایگه‌یاندووه ده‌بێت له‌مه‌ودوا فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنورییه‌كان بڕۆنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كه‌ی.
PM:10:00:19/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 30664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت