له‌زاری ئاراس جه‌نگییه-وه: قاسم سلێمانی چی به یه‌كێتی ووت؟
وێستگه نیوز-
ئاراس شێخ جه‌نگی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 18ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر دواكۆبونه‌وه‌ی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران و به‌شێك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم ئاشكرا كرد.
ئاراس شێخ جه‌نگی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ئیفتیخار ده‌كات به‌ناسینی قاسمی سلێمانی و چونگه پێیوایه پیاوێكی به‌ڕێزه‌و هاوكاتیش زانیاری ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه قاسمی سلێمانی هه‌موو ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمی بۆ به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕوونكردۆته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه"حاجی قاسم دۆستێكی نزیكی مام جه‌لال بوو چه‌ندین جار ڕاوێژی به مام جه‌لال ده‌كرد"
هه‌روه‌ها وتی"به‌و به‌شه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی هه‌تانه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن، به‌ناو ناوی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و مه‌خمورو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری هێنا كه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین".
ئاراس شێخ جه‌نگی ئاشكرای كرد كه ئه‌و به‌شداربووه له‌دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی قاسمی سلێمانی و یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند كه ناوبراو به‌یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕیفراندۆمه ئه‌نجامبدرێت كه‌ركوك و ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و نه‌هامه‌تی ڕووده‌كاته هه‌رێمی كوردستان.
ئاراس شێخ جه‌نگی ووتی"قاسمی سلێمانی تكای له‌و به‌شه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد كه واز له‌پرۆژه‌ی ڕیفراندۆم بهێنن، چونكه كورد تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت".
ناوبراو ڕونیكرده‌وه كه قاسمی سلێمانی هه‌موو پێشهاته‌كانی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونكردۆته‌وه خۆیشی ئاگاداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بووه‌و له‌وێ بووه له‌ئاینده‌شدا ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات كه به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بوونه‌و له مه‌ترسییه‌كانی ڕیفراندۆم ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
ئاراس شێخ جه‌نگی له‌شاری كه‌ركوكه‌وه ووتی "قاسمی سلێمانی تكای كرد كه سه‌رگه‌رمی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان بن، ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌ن خزمه‌ت به خه‌ڵك ناكات و مه‌ترسی هه‌یه‌و شوێنی زۆر له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
PM:08:07:18/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 77416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت