ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سزادانی دوو تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند كه‌ له‌ناو شاری سلێمانی ده‌ستگیركراون و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ربوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێرداوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ به‌پێی مادده‌ی 14ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی سزا دراون.

لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (8/5/2017 ) و (10/9/2017 )  دوو کەس دەستگیربکەن ،دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 16/10/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- تاوانبار ( ش ، ح ، ع ) لەدایکبوی ساڵی (1990 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ و نیوو ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار . 

2- تاوانبار ( گ ، ج ، م ) لەدایکبوی ساڵی (1988) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

ر.ع


PM:12:16:18/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 10936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو