په‌رله‌مانی توركیا باری نائاسایی لە وڵاتەکەی بۆ سێ مانگی دیكه درێژكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانی توركیا باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌یدا بۆ سێ مانگی دیكه درێژكرده‌وه و ئه‌مه‌ش چواره‌م جاره په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌نگ به درێژكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ماوه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له توركیا كۆتایی بێت كه به‌هۆی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مموزی 2016 به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێنراوه، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره به‌پله‌ی یه‌ك فه‌تحوڵا گیوله‌ن، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی خزمه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستی له پشتی كوده‌تاكه‌وه هه‌یه.
له دوای كوده‌تاكه‌وه تائێستا چوار جار ماوه‌ی باری نائاسایی له توركیا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه درێژكراوه‌ته‌وه و ئه‌مجاره‌ش دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، بڕیاره ماوه‌ی ئه‌و باره نائاسایی تا 19ی كانونی دووه‌می 2018 به‌رده‌وام بێت.
سه‌پاندنی باری نائاسایی له توركیا كۆت و به‌ند ده‌خاته به‌رده‌م چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌ك گردبونه‌وه و خۆپیشاندان و چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگه‌نادرێت ساز بكرێت.
له سایه‌ی سه‌پاندنی باری نائاساییدا، دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌سه‌ڵاتی فراوانتریان پێ ده‌رێت بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و پارێزگاریكردن له سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته.
ر.ع
AM:08:39:18/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت