راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سنووره‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بن كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ ئیمزایان كرد و له‌م رۆژانه‌دا هێڵه‌كانی ته‌ماس به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه رێكده‌خرێنه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌ممه 2017/10/16 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك، وه‌زیرانی عیراق هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپارد بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له پارێزگای كه‌ركوك، راشیگه‌یاند، سورن له‌سه‌ر پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ئه‌و شاره، وتیشی "داوا له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین ئه‌ركه‌كانی له‌ژێر فه‌رمانی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا جێبه‌جێبكات".
له به‌رده‌وامیی جموجوڵی هێزه عیراقییه‌كاندا، دوێنێ ئه‌و هێزانه به‌ره‌و كه‌ركوك پێشڕه‌وییان كرد و ناحیه‌ی تازه و به‌شێك له دوزخومارتو وبنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌یوان و چه‌ند شوێنێكی باشوری شاری كه‌ركوكیان كۆنتڕۆڵكرد، به‌پێی دوایین ئامار یه‌كێتی 86 شه‌هید و 162 بریندار و 37 ونبوو و دیلی هه‌یه.
به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌یان كرد، ئێواره‌ی دوێنێش هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه شاری كه‌ركوك و بینای پارێزگایان كۆنتڕۆڵكرد و ئاڵای كوردستانیان داگرت. ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مه‌خمور و گوێڕ و قه‌راج كشانه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
به‌پێی رێككه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ، كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق و به چاودێریی هاوپه‌یمانان، ئیمزا كرا، بڕیار درابوو كه هێڵه‌كانی ته‌ماس له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه كه ڕۆژی به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ له 17ـی10ـی2016 جێگیر بووه.
ئێستاش هه‌ردوولا پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بن و له‌م رۆژانه‌دا هێڵه‌كانی ته‌ماس به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه رێكده‌خرێنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
17-10-2017
PM:06:31:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 8868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت