هێزه‌كانی عیراق چوونه‌ ناو خانه‌قین و جه‌له‌ولا


وێستگه‌ نیوز ـ

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، هێزەکانی عیراق چوونە ناو قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولا.

ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی له‌ زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌ عیراقییه‌كان چوونه‌ته‌ ناو قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌ی جه‌له‌ولاوه‌.

هاوكات لە راگەیەندراوێکیدا هێزی دژە تیرۆری‌ عیراق رایگەیاندووە، هێزەکانیان چوونەتە قەزای دوبز و گوندەکانی دەوروبەری و لەوێ جێگیرکراون.

هه‌روه‌ك بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی عیراق چوونە قەزای شنگال و پێشمەرگەش بەبێ تەقە لە قەزاکە کشایەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی 16ی تشرینی یەکەمی 2017 هێزەکانی عیراق، بە فەرمانی عەبادی چوونە شاری کەرکوک و ئاڵای کوردستانیان لەسەر بینای پارێزگای کەرکوک هێنایە خوارەوە و ئاڵای عیراقیان لەسەر بیناکە هەڵکرد و جێگری پارێزگاری کەرکوکیش وەک پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دیاریکرا.

هــ. ر


AM:10:21:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو