حەشدی شه‌عبی له‌ ده‌شتی موسڵ و شنگال به‌نیازی هێرشكردنه‌


وێستگه‌ نیوزـ

كارگێر و به‌رپرسی راگه‌یاندی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیَتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری موسڵ ئاشكرایكرد كه‌ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عیراق له‌ ناوچه‌كانی موسڵ و شنگال ده‌ستیان كردوه‌ به‌ جموجوڵ و به‌نیازی هێرش كردنن.

غه‌یاس سورچی، كارگێر و به‌رپرسی راگه‌یاندی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیَتی نیشتمانی كوردستان له‌ موسڵ به‌ ویستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ موسڵ و ده‌روبه‌ری و تا ده‌گاته‌ شنگال، ده‌ستیان كردوه‌ به‌ جموجوڵ  به‌تایبه‌تی له‌ ناحیه‌ی باشیك.

غه‌یاس سورچی وتیشی: زانیاریمان هه‌یه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ناحیه‌ی باشیك و نیازیشیان زۆر خراپه‌، ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی 100 بۆ 200 مه‌ترله‌یه‌ك دورن و پێشمه‌رگهش‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌. 

و به‌رپرسی راگه‌یاندی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیَتی له‌ موسڵ وتیشی: زانیاریمان هه‌یه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌نیازه‌ هێرشبكاته‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ی ده‌شتی موسڵ كه‌ پێش هاتنی داعش له‌ده‌ستی سوپای عیراق بوون و ده‌یه‌وێت دوباره‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێته‌وه‌.

رۆژی دوشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یەکەمی 2017، هێزە عیراقییەکان شاری کەرکوکیان کۆنترۆڵکرد، دواتر ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، چونی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەو ناوچانە بە رێککەوتن بووە.

بەرەبەیانی دووشەممە، حەیدەر عەبادی سەرۆک، وەزیرانی عیراق هێزە ئەمنییەکانی راسپارد بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان لە پارێزگای کەرکوک، راشیگەیاند، سورن لەسەر پاراستنی‌ سەلامەتی‌ خەڵکی کەرکوک و گەڕاندنەوەی‌ ئاسایش بۆ ئەو شارە، وتیشی "داوا لە پێشمەرگە دەکەین ئەرکەکانی‌ لەژێر فەرمانی‌ حکومەتی‌ ناوەندیدا جێبەجێبکات".

لە بەردەوامیی‌ جموجوڵی‌ هێزە عیراقییەکاندا، رۆژی دووشەممە ئەو هێزانە بەرەو کەرکوک پێشڕەوییان کرد و ناحیەی‌ تازە و بەشێک لە دوزخومارتو وبنکەی‌ سەربازیی‌ کەیوان و چەند شوێنێکی‌ باشوری‌ شاری‌ کەرکوکیان کۆنتڕۆڵکرد و 24 پێشمەرگە شەهیدبوون و 70ی دیكه‌ش برینداربوون.

بەهۆی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و کەرکوک له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشه‌یان كرد، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ گه‌یشتنه‌ شاری‌ كه‌ركوك و بینای‌ پارێزگایان كۆنتڕۆڵكرد و ئاڵای‌ كوردستانیان داگرت و ئاڵای عیراقیان لە دیوانی پارێزگادا هەڵکرد.

ر.ع


AM:12:19:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 17960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو