‌بەوێنە ...بەشێک لە شەهیدەکانی ئەمڕۆی کەرکوک

وێستگە نیوز -

میدیای فەرمی یەکێتی وێنەی بەشێک لە شەهیدەکانی شەرەکەی ئەمڕۆی کەرکوکی بڵاوکردەوە .

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك، وه‌زیرانی عیراق هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی راسپارد بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ پارێزگای كه‌ركوك، راشیگه‌یاند، سورن له‌سه‌ر پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاسایش بۆ ئه‌و شاره‌، وتیشی "داوا له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین ئه‌ركه‌كانی‌ له‌ژێر فه‌رمانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیدا جێبه‌جێبكات".

له‌ به‌رده‌وامیی‌ جموجوڵی‌ هێزه‌ عیراقییه‌كاندا، ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزانه‌ به‌ره‌و كه‌ركوك پێشڕه‌وییان كرد و ناحیه‌ی‌ تازه‌ و به‌شێك له‌ دوزخومارتو وبنكه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ كه‌یوان و چه‌ند شوێنێكی‌ باشوری‌ شاری‌ كه‌ركوكیان كۆنتڕۆڵكرد و زیاتر له‌ 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و 40ی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشه‌یان كرد، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ گه‌یشتنه‌ شاری‌ كه‌ركوك و بینای‌ پارێزگایان كۆنتڕۆڵكرد و ئاڵای‌ كوردستانیان داگرت.

ئەمانەی خوارەوە بەشێکە لە وێنەی شەهیدەکانی ئەمڕۆ


PM:09:32:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 111593 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو