شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ركوك نرخی نه‌وتی بەرزکردەوە
وێستگە نیوز -
به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ركوكه‌وه نرخی نه‌وتی خاو لە بازارەکانی جیهان بۆ به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رزبووه‌وه.
نه‌وتی خاوی برنت دۆلارێك و سێ سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌رمیلێكی به 57 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساس، 44 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه‌و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی به 51.89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌كاره‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری كه‌ركوك و پێكدادان به‌رده‌وامه.
هاوكات سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی، رایانگه‌یاند، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك كوژراو له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه و له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید و بریندار هه‌یه.
هاوكات بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی سەربە یەکەی 70 لە سنووری کەرکوک کشاونەتەوە و بەشێکی دیکە لەو هێزە هێشتا لە شوێنەکانی خۆیان ماونەتەتەوە و ئامادەی بەرگریکردنن.
PM:12:51:16/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت