رۆژنامهنووسیێكی دیكهی كورد له سوریا شههید بوو
رۆژنامەنووسە شەهیدەکە
وێستگه نیوز ـ
پهیامنێرێكی كوردی ئاژانسی هاواری نزیك له پهیهده، دوای سێ رۆژ مانهوه له نهخۆشخانه بههۆی سهختی برینهكهیهوه گیانی له دهستدا و شههید بوو.
میدیاكانی نزیك له پهكهكه بڵاویانكردهوه، ئەمڕۆ، لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و لە دوای سێ رۆژ مانەوەی بە برینداریی لە نەخۆشخانە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە هۆگر محەمەد، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار شەهیدبوو.
چهكدارانی داعش رۆژی 12ی ئەم مانگە لە نزیک گوندی ئەبوفاس-ی سەر بە شارەدێی شەدادی، کە دەکەوێتە نێوان دێرەزور-ی باکوری سوریا و پارێزگای حەسەکە-ی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراویان بەو هاوڵاتیانەدا تەقاندەوە، کە دەیانویست هەڵبێن بۆ ناوچەکانی ژیر دەستی هەسەدە دەیان هاوڵاتیان کۆمەڵکوژ کرد.
لەو تەقینەوەیەدا سێ رۆژنامەنووسی ئاژانسی هاوار، کە بۆ رووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلولی جزیرە چبوونە بەرەکانی شەڕ، پێوەبوون و دەستبەجێ یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان بەناوی دلیشان ئیبیش شەهید بوو، دوو رۆژنامەنووسەکەی دیکەش بەناوی هۆگر محەمەد و رزگار دێنیز بەسەختی برینداربوون، بەڵام دوای مانەوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانەی پارێزگای حەسەکە ئەمڕۆ هۆگر محەمەد گیانی لەدەستدا.
PM:07:10:15/10/2017
ئهم بابهته 3018
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت