نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ دابه‌زی
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، نرخی دۆلار له كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار دابه‌زی.
وتیشی: "100 دۆلار به 125 هه‌زار و 950 دینار بوو، له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 125 هه‌زار و 800 دینار و به فرۆشتن به 126 هه‌زار دینار بوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار له نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به 126 هه‌زار و 500 دینار بوو.
هــ. ر
PM:06:13:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 8816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت