كه‌جه‌كه هۆشداریی دایه توركیا
وێستگه نیوز –
كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" سه‌باره‌ت به دۆخی عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌رۆكی په‌كه‌كه هۆشداریی دایه ده‌وڵه‌تی توركیا و رایگه‌یاند، كه به‌رپرسیارێتی هه‌موو جۆره رووداوێكی نه‌خوازراو بۆ ئۆجالان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئاكه‌په‌دایه.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كه‌جه‌كه رایگه‌یاندووه كه "چه‌ند هه‌واڵێك به سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و ئاسایشی رێبه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ئاڵۆزكردن و نیگه‌رانیی رای گشتی".
كه‌جه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌مووان باش له ئاستی هه‌ستیاریی گه‌ل و بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به رێبه‌ر ئاپۆ ئاگادارن، بۆیه پێویسته روون بكرێته‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه راست نین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "داواكاری گشتیی دادگای كۆماریی بورسا به وتنی "ئه‌و هه‌واڵانه راست نین" ده‌یه‌وێت پرسه‌كه پشتگوێ بخات، ئێمه ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به پرسی دۆخی ئاسایش و ته‌ندروستی رێبه‌ره‌كه‌مان قبوڵ ناكه‌ین، مافی سه‌ره‌تایی كه‌سوكار، پارێزه‌ران و رای گشتییه، كه سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و ئاسایشی رێبه‌ر ئاپۆ ئاگادار بن، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌ندامانی خێزان و پارێزه‌ره‌كانی رێبه‌رایه‌تی سه‌ردانی بكه‌ن و چاویان پێی بكه‌وێت".
كه‌جه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه "گه‌له‌كه‌مان ناتوانن باوه‌ڕ به بانگه‌شه‌ی داواكاریی گشتیی دادگای كۆماریی بورسا بكه‌ن، ئه‌ویش داواكاریی گشتییه‌ك، كه وا ماوه‌ی شه‌ش ساڵه رێگای نه‌داوه به پارێزه‌ره‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ، كه سه‌ردانی بكه‌ن".
كه‌جه‌كه داواكاریشه "بۆئه‌وه‌ی زانیاریی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و ئاسایشی رێبه‌رایه‌تی وه‌ربگیرێت، پێویسته رای گشتیی دیموكراتی ده‌ست بكه‌ن به چالاكیی، زۆر گرنگه كه گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان هه‌ستیار بن به‌رامبه‌ر به ئه‌م دۆخه و تا كاتێك سه‌ردانی رێبه‌رایه‌تی نه‌كرێت و زانیاری سه‌باره‌ت به دۆخه‌كه‌ی وه‌رنه‌گیرێت به‌رده‌وام بن له چالاكییه‌كان".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌ره‌تا كۆمیته‌ی رێگریكردن له ئه‌شكه‌نجه- سی پی تی و پاشان هه‌موو ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان به دۆخی ئاسایش و ته‌ندروستی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دژی رێبه‌ر ئاپۆ رۆڵیان هه‌بووه، له ئاست ته‌ندروستی رێبه‌رایه‌تییدا به‌رپرسن و پێویسته به‌رپرسیارێتییه‌كیان وه‌ك ئه‌رك به‌جێبێنن".
له كۆتاییدا كه‌جه‌كه هۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی توركیا و ده‌ڵێت: "هۆشداری ده‌ده‌ینه حكومه‌تی ئاكه‌په، له هه‌ر رووداوێكی نه‌رێنی سه‌باره‌ت به دۆخی ئاسایش و ته‌ندروستیی رێبه‌رایه‌تی و سه‌رۆكی ئاكه‌په و به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌تی ئاكه‌په به‌رپرسیارن له هه‌ر ئه‌گه‌رێك".
PM:02:41:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4450
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت