كاكه حه‌مه كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی دیاریكرد
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
وێستگه نیوز –
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "ره‌نگه مانگێكی تر ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین"، ئاشكراشیكرد كه پێشنیار كراوه ماوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوو ساڵ درێژبكرێته‌وه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌تنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ژیان" كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه "ریفراندۆم زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌كرا ئه‌گه‌ر نا ئه‌و پرسه داوایه‌كی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی كوردستان بوو، هه‌تاكو پێمان بكرێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه گه‌یشته بنبه‌ست بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتی: " چه‌ند فشارمان بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌وه‌نده له سه‌ربه‌خۆییمان نزیك ده‌كه‌نه‌وه و ئێمه ره‌نگه مانگێكی تر ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نین".
وتیشی: "ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نرێت، یه‌كه‌م باڵیۆز، باڵیۆزی ئێن ده‌بێت دێته كوردستانه‌وه، یه‌كه‌م كونسوڵیش، ئێران بوو دانی نا به حكومه‌تی هه‌رێم و هاته هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست ئاشكراشیكردووه كه له ئێستادا دوو سێ پێشنیاز بۆ دۆخی كوردستان له ئارادایه و یه‌كێك له‌وانه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانه بۆ دوو ساڵی تر و دواخستنی كاركردن به ئه‌نجامی ریفراندۆم بۆ دوو ساڵی تر.
ده‌شڵێت: "چوار ساڵه گیرمان خواردووه به‌ده‌ست ئه‌م په‌رله‌مانه‌وه، دووساڵی تریشی بخه‌ینه‌سه‌ر هه‌ر ده‌رده‌دار ده‌بین".
AM:10:32:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 75068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت