نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوز -
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا رووی له نزمبوونه‌وه كردووه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 57 دۆلار و 18سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 51 دۆلار و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد به جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته 58 دۆلار.
رێككه‌وتنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك له تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 ئه‌نجامدرا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵیشدا بۆ ماوه‌ی 9 مانگی تر درێژكرایه‌وه.
AM:08:19:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت