قه‌ڵادزێ، منداڵێك ته‌له‌فزیۆنی به‌سه‌ردا كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له شارۆچكه‌ی قه‌ڵازێ منداڵێك له ماڵی خۆیان ته‌له‌فزیۆنی به‌سه‌ردا كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
عوسمان محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی منداڵێَك له ره‌گه‌زی كوڕ كه دانیشتووی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێیه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كه ته‌مه‌نی ساڵێك و پێنج مانگه، ئه‌و منداڵه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماڵی خۆیان ته‌له‌فزیۆنی به‌سه‌ردا كه‌وتووه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای بینینی ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكی دادیی و پۆلیسه‌وه، راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
PM:12:50:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 7938
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت