"مۆنالیزای پیاو" ده‌خرێته‌ڕوو
وێستگه نیوز -
تابلۆی نیگاركێشی به‌ناوبانگی سه‌رده‌می رینێسانس، لیۆناردۆ دا ڤنشی "مۆنالیزای پیاو" "Salvator Mundi" ده‌خرێته زیادكردنی ئاشكراوه.
خانه‌ی زیادكردنی ئاشكرای كریستی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تابلۆی "مۆنالیزای پیاو" "Salvator Mundi"ی دا ڤینشی به نرخی 100 ملیۆن دۆلار له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
كریستی باسی له‌وه كرد كه تابلۆكه كه باس له حه‌زره‌تی عیسا ده‌كات له پێشانگاكانی هۆنگ كۆنگ، سان فرانسیسكۆ، له‌نده‌ن و نیویۆرك نمایش ده‌كرێت و له ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌مدا ده‌فرۆشێت.
خانه‌كه هیچ زانیاریه‌كی سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه بڵاونه‌كرده‌وه كه تابلۆكه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو بۆ فرۆشتن كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دیارنه‌بووه، به‌ڵام باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه كه‌سیكی ئه‌ورووپییه.
تابلۆكه به تاكه تابلۆی هه‌مه‌چه‌شنی تایبه‌تی داڤینشی داده‌نرێت. هه‌روه‌ها خانه‌ی زیادكردنی ئاشكرای كریستی تابلۆكه به گه‌وره‌ترین دۆزینه‌وه‌ی نوێی هونه‌ری سه‌ده‌ی 21 له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
PM:07:15:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5013
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت