به‌ڤیدیۆ.. بونه‌وه‌رێكی نامۆ خۆی كرد به ماڵێكدا
بونەوەرەکە
وێستگه نیوزـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ساتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بونه‌وه‌رێكی زه‌به‌لاحی نامۆ له ته‌والێت ماڵێك له مالیزیا تۆمار كرا كه بوه مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی دانیشتوانی ماڵه‌كه.
سایتی سكای نیوز گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ماڵێكی شاری ئالۆرستار-ی مالیزیا بونه‌وه‌رێكی نامۆ له ته‌والێته‌كه‌یانوه‌ه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه كه له‌شێوه‌ی ماردا بووه، به‌ڵام له تایبه‌تمه‌نیدا جیاواز بوون.
بونه‌وه‌ره‌كه له‌وكاته‌دا هاتوه‌ته ده‌ره‌وه كه خاوه‌ن ماڵه‌كه به‌ناوی زۆل ئه‌نیب له‌كاتی پشودانیدا بوه و رایگه‌یاندوه كه درێژییه‌كه‌ی دوو مه‌تر بووه و سه‌ریشی زۆر بچوك بوه، به‌هیچ جۆرێكیش ئازار به‌خش و زیانبه‌خش نه‌بووه، چونكه بونه‌وه‌ره‌كه ددانی نه‌بووه.
خاوه‌ن ماڵه‌كه پێشبینیی كردوه ئه‌و بونه‌وه‌ره له ئاوه‌ڕۆكانی چوارده‌وری ماڵه‌كه بوبێت و له ته‌واڵیته‌كه‌یانه‌وه خۆی ده‌رباز كردبێت، دواتریش بونه‌وه‌ره‌كه‌ی خستوه‌ته كیسێكه‌وه و له ئاوێكی نزیك شوێنێكی نیشته‌جێبونه‌كه‌یدا به‌ره‌ڵای كردوه.
PM:09:26:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 37048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت