عه‌بادی: به‌ مه‌رج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

‌حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناپچڕێنین، به‌ڵام بە مەرج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كه‌ن، داواش له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەکات روبه‌ڕوی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ نه‌بێته‌وه‌.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نابچڕێنن، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه‌: "هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێویستە لەسەر سێ بنەما بێت، ئه‌وانیش په‌كیارچه‌یی عیراق و  دەستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم".

حه‌یده‌ر عه‌بادی، داواشی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان خۆیان له‌ پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ بپارێزن و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئیداره‌كردنی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ رویی ئه‌من و ئاسایشه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌.
وتیشی: "هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پشتیوانی له‌و رێوشوێنانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا."

سه‌باره‌ت به‌ سیستمی كۆنفیدڕاڵیش بۆ عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند ئه‌و پرۆسه‌یه‌ پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ ده‌ستور و ره‌زامه‌ندیی سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

ر.ع


PM:07:43:10/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 9638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو