ئاواته‌كه‌ی لە خەڵوەتگای پیری هاتە دی

‌وێنەکە لە ئەنادۆڵ وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوزـ
دوو ئافرەت لە خەڵوەتگای پیری ئۆزدەن کە یەکێکیان تەمەنی 66 ساڵە و ئەوەی دیکەیشیان تەمەنی 60 ساڵە جلی بوکێنیان پۆشی، سەمیعە کۆرکمازی تەمەن 66 ساڵ کە هاوسەرگیری نەکردووە یەکەمجاریەتی جلی بوکێنی بپۆشێت، هەستی بە دڵخۆشی کرد.

لە پارساڵەوە کۆرکماز لەو خەڵوەتگایە دەژی، دوای ئەوەی تیمی بەڕێوەبەرایەتی خەڵوەتگاکە دەزانن کە ئەو لە ژیانیدا هاوسەرگیری نەکردووە، بۆ ئەوەی دڵی خۆش بکەن چالاکییەکیان ئەنجام دا. هەروەها جلی بوکێنێیان بە سەڤیم یاڵچنی تەمەن 60 ساڵیش پۆشی کە 10 ساڵ لەمەوبەر لە هاوسەرەکه‌ی جیابوه‌تەوە.

لە سەرەتادا یاڵچن و کۆرکمازیان بردە ئارایشگا و دواتر جلی بووکێنیان پۆشی. میکیاجیان بۆ کردن. لەنێو چەپڵەڕێزانی ئامادەبوواندا هەردووکیان چوونە هۆڵی ئاهەنگگێڕان. لەگەڵ ژەنینی میوزیک و شایی و هەڵپەڕکێی ئامادەبووان، کەشێکی دڵخۆشی هۆڵەکەی داپۆشی.

کۆرکماز کە ناتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێت لە سەر ڤیلچەر ئاماژەی بەوە دا کە پۆشینی جلی بوکێنی دڵی خۆش کردووە. 

یاڵچینیش باسی لەوە کرد کە پێشتر جلی بوکێنیی پۆشیووە بەڵام دووبارە پۆشینەوەی هەستێکی خۆشە بەلایەوە.

بەڕێوەبەری خەڵوەتگای پیری ئۆزدەن، مەهمەت سەعید ئادیامان رایگەیاند "وەک ئامادەکارییەکان بۆ ئەم چالاکییە تا ببێتە هۆی دڵخۆشکردنی پورە سەمیعە کە هاوسەرگیری نەکردووە، لەگەڵ کۆمپانیایەکی جلی بوکێنێ دواین و بریاری ئەنجامدانی ئەو چالاکییەمان دا. ئینجا پورە سەڤیمیش هات و گوتی 'منیش دەمەوی جلی بوکێنێ لەبەر بکەم'، بڕیارمان دا ئەویش جلی بوکێنێ بپۆشێت. ئامانجی ئێمە دڵخۆشکردنی بەساڵاچوانە و لەوەیش سەرکەوتین". 

سه‌رچاوه‌: aa

هــ. ر


AM:08:37:10/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 16838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو