به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه، پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بڕیارده‌رانی ڕیفراندۆم به‌ڵێنیان به خه‌ڵكی كوردستان دا كه هه‌نگاوی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ده‌نێن و راپرسی هه‌نگاوی یه‌كه‌میان ده‌بێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بۆیه هه‌مووان چاوه‌ڕێ بوون هه‌نگاوه‌كانی دوای ریفراندۆم گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و پێگه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت و په‌له بكرێت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه "به‌داخه‌وه هه‌موومان گوێبیستی گۆڕینی ناوی ئه‌نجومه‌نی ڕیفراندۆم بووین بۆ (سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان-عیراق) كه زه‌مه‌نی به‌ره‌ی كوردستانیمان بیرده‌خاته‌وه، واته گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه، داش (-) عێراقه‌كه‌ش ده‌یان پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دروست ده‌كات كه بڕیاری ڕیفراندۆمی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردی نا".
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت "دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه سیاسیه جگه له‌وه‌ی هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی نییه، به‌ڵكو كێشه‌كانیش قوڵتر ده‌كاته‌وه و ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان په‌رتتر ده‌كات و ته‌بایی سیاسی له‌گۆڕ ده‌نێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا روونیان كردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له هه‌ر كات زیاتر بارودۆخه‌كه وا پێویستی ده‌كرد كه هه‌نگاو بۆ یه‌كڕیزیی و كاری دامه‌زراوه‌یی بنێن، به‌ڵام دیاره ده‌سه‌ڵاتداران له رێڕه‌وی كاری خراپی خۆیان به‌رده‌وامن و بڕیاره‌كانیان ده‌بێته هۆی ئاڵۆزتر كردنی بارودۆخه‌كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
له كۆتاییدا هاتووه "بۆیه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ده‌خوازین ده‌سه‌ڵاتداران به‌ئاگا بێنه‌وه و بزانن چ ڕێگایه‌ك و چ بڕیارێك خزمه‌ت به‌م گه‌له ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوه بنێن".
دوێنێ به‌سه‌رپه‌رشتی بارزانی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم ئه‌نجامدرا و ناوه‌كه‌ی بۆ (سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان- عیراق) گۆڕدرا، به‌ڵام وشه‌كانی (كوردستان- عیراق) له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه به‌و مانایه‌ی جارێكی دیكه كوردستان به عیراقه‌وه ده‌لكێندرێته‌وه.
پێشتریش ماجید بازرگان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان- عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئه‌و (كوردستان- عیراق)ه مه‌به‌ستی لێی ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عیراق رابگه‌یه‌نین واته سه‌ربه‌خۆیبوونمان ته‌نها له سنووری عیراقدایه، ئه‌گینا مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه نییه ئێمه تائێستا به عیراقه‌وه به‌ندین، به‌ڵكو هه‌ر كاتێك سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یه‌ندرا ئه‌و كاته ده‌بێته كۆماری كوردستان".
رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له كوردستان و شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان ئه‌نجامدرا، به وته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش له ئێستاوه كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هـ. ر