ڤیاگرا چیی به دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری Play Boy كرد
هو هیفنهر لەگەڵ چەند خانمێکدا
وێستگه نیوزـ
هاوسه‌ری هو هیفنهر، دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری Play Boyی سێكسی، كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا، ئاشكرایكرد كه حه‌بی ڤیاگرا مێرده‌كه‌ی توشی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی بێزاركه‌ر كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی، كرستال هاریس، هاوسه‌ری دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و گۆڤاره ئاشكرایكردووه كه ڤیاگرا وای له مێرده‌كه‌ی كردووه هسهتی بیستنی یه‌كێك له گوێیه‌كانی له‌ده‌ست بدات، كاریسا شانۆن-یش كه یه‌كێكه له دۆسته‌كانی پێشووی ئه‌و پیاوه وتویه‌تی كه له‌كاتی قسه‌كردن گوێی له هیچ نه‌بووه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به بن گوێشیدا قسه‌ت بكردایه.
هو هیفنهر، دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری Play Boyی سێكسی له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوشدا وازی له خواردنی حه‌بی ڤیاگرا هێناوه.
به‌پێی یه‌كێك له توێژینه‌وه زانستییه‌كانیش كه ساڵی 2007 كراوه، ڤیاگرا كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ستی بیستنی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌وه‌ش وای له ده‌سته‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا كرد هۆشدارییه‌كی ره‌سمی له‌و كاریگه‌رییه به به‌كارهێنه‌رانی حه‌به‌كه بدات، ئاشكراشیكردووه كه زیانه لاوه‌كییه‌كانی ڤیاگرا په‌یوه‌ندیی به ته‌مه‌نی مرۆڤه‌وه نییه و تائێستاش نازانراوه كه بۆچی ئه‌و حه‌به كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ستی بیستن ده‌بێت.
وێڕای له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن، ره‌نگه ڤیاگرا ببێته‌هۆی دروستبونی زرنگانهوهیهكی بێزاركه‌ر له‌ناو گوێی مرۆڤدا.
ر.ع
PM:07:40:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 7172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت